Back to All Events

پەیداکردنی وەبەرهێنان بۆ گەشەکردنی کارە نوێیەکان: گفتوگۆیەک لە نێوان ڕاندی بەرزنجی، تارا محمد، و ساز

لەگەڵمانبن بۆ سپیکەر سیریسـی داهاتوومان تا زیاتر بزانن لەسەر پەیداکردنی وەبەرهێنان بۆ گەشەکردنی کارە نوێیەکان: گفتوگۆیاک لە نێوان ڕاندی بەرزنجی، تارا محمد، و سازان مەندەلاوی

سوپاس بۆ خۆتۆمار کردن لە بۆنەی سپیکەر سیریس لەلایەن فایڤ وەن ئینڤێستەوە

لەگەڵمان بن لە ڕۆژی چوارشەممە ١٧ ـی حوزەیران لە کاژێر ٣ بۆ ٤، لەگەڵ هەریەک لە کارسازانی سەرکەوتوو ڕاندی بەرزنجی، تارا محمد، سازان مەندەلاوی.

ڕاندی بەرزنجی:
ڕاندی ساڵێک لەمەو پێش دکتۆرای لە بازگانی ئەلەکترۆنیدا بدەست هێناوە و لەکاتی خوێندنەکەیدا دەستی کردووە بە گەڕان بەدوای باشترین شێوازی مامەڵەکردنی بازرگانی ئۆنڵاینی سەردەمییانە بۆعیڕاق. ڕاندی ئێستا کارسازە و لە هەمان کاتدا مامۆستایە لە زانکۆی ئەمریکی لە عیراق/سلێمانی بۆ یارمەتیدانی نەوەیەکی نوێ لە گەنجان و پەرەدان بە نوێخوازی و ئابوری ووڵاتەکەی.


ڕاندی براندی شۆپاساری لە ساڵی ٢٠١٨ دا دامەزراندوە کە بازاڕێکی ئۆنڵاینە و گرنگی دەدات بە کاڵا و بەرهەمی ناوخۆیی و کەلەپووریی ئامانجی ئەوەیە کە پلاتفۆڕمێک دروست بکات کە جوانی و دەولەمەندی کلتوری ناوچەکە نیشانی کڕیاران بدات. هونەرمەندان و کارسازان لە ڕێگەی شۆپاسارەوە دەگەن بە بازاڕێکی فراوان تر و دەتوانن بەرهەمەکەنیان فرۆش بکەن.

تارا محمد:
تارا دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کۆمپانیای بلاک ئەیسە بۆ تەکنەلۆژیای زانیاری و خزمەت گوزاری و ڕاوێژکاری تەکنەلۆژیی لە کوردستاندا و لە ساڵی ٢٠١٩ دا دامەزراوە. تارا کارسازێکە کە ئەزمونی ٨ ساڵی هەیە لەم بوارەدا و بڕوانامەی دیبلۆمی لە پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەری هەیە لە پەیمانگای کۆمپیوتەری سلێمانی و بەکەلۆریۆسی لە زانستی تەکنەلۆژیای زانیاری هەیە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق/سلێمانی و ماینەری لە بەڕێوەبردنی کاردا هێناوە.

سازان مەندەلاوی:
سازان دامەزرێنەری وۆرکشۆپ ـە و وەک ڕاهێنەری گەنجان لە پڕۆژەکەیدا کار دەکات و ئەزمونی ١٢ ساڵی هەیە لە ڕاهێنان بە کچان. سازان زە ۆرک شۆپی دامەزراندوە کە پلاتفۆرمی فێرکاری و ڕاهێنانە جەخت دەکاتە سەر پەرە دان بە توانا نەرمەکان و ئەزمونی ژیان. سازان لە ئێستادا سەرقاڵی خوێندنی بڕوانامەی دکتۆرایە و لە ساڵی ٢٠٠٨ـەوە لە بلۆگەکەیدا نوسینەکانی بڵاو دەکاتەوە.

Previous
Previous
April 14

جانبي قصة استثمارية: حوار مع عمر الحنظل وأحمد الكرملي

Next
Next
July 28

حوار مع أحد كبار أصحاب رؤوس الأموال الإقليميين في منطقة الشرق الأوسط وشمال أفريقيا