Back to All Events

دامەزراندنی پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی سەرکەوتوو

لە وتوێژی داهاتوومان کاک ئازاد محمد لە شاری هەڵەبجەوە بەشدار دەبێت! ئازاد زیاتر لە ٣٥ ساڵی تەمەنی خۆی لە داهێنانی کشتوکاڵی و دۆزینەوەی ڕێگای نوێدا تەرخان کردووە. کارەکانی لە وڵاتانی یابان، فەرەنسا، بەریتانیا، ئیتاڵیا و سوید بەرز نرخێندراون و لەو وڵاتانە ئەزموونی خۆی نیشانی جیهان داوە.

وتوێژی داهاتوومان تایبەتە بە چۆنێتی "دامەزراندنی پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی سەرکەوتوو"، تیایدا باس لە هەموو ئەو ململانێ و بەربەست و لە هەمان کاتدا ئەو دەرفەتانەش دەکرێت کە بۆ پڕۆژە کشتوکاڵییەکان بەردەستن و هەروەها باس لەو ڕێگایانە دەکرێت کە پڕۆژە کشتوکاڵییەکان دەتوانن پاڵپشتی دارایی بەدەست بهێنن بۆ کارەکانیان.

ناوی خۆت لەم بەستەرەوە تۆمار بکە تا بتوانیت بەشداربیت:

بەروار: ٢\١١\٢٠٢٢ کاتژمێر ٤ىی پاشنیوەڕۆ

گفتوگۆکە بە زمانی کوردی دەبێت

Previous
Previous
September 14

Updates and Trends on Iraq’s Investment Landscape

Next
Next
November 29

جانبي قصة استثمارية: حوار مع اوردري و عراق فنتشر بارتنرز